زیندانیکردنی پەیامنێرەکەی NRT درێژەی هەیە.. شەپۆلی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر زیندانییەکەی بەرفراوان دەبێت

زیندانیکردنی پەیامنێرەکەی NRT   درێژەی هەیەو پێ بەپێی ئەوش ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر دادگای گەرمیان و ئەو دەنگانەی داوای ئازدکردنی دەکەن لە بەرفراوانبووندان.

وەک NRT ئاماژەی بۆ دەکات، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوشدا ئێن ئاڕ تی لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە پێنج جار داوای ئازادکردنی ئارام بەختیاریان  بە کەفالەت کردووە، بەڵام دادوەر بە بیانووی بەردەوامیی ڕێڕەوی لێکۆڵینەوە، ڕەتی کردووەتەوە ئازادی بکات.

 لە لایەکی ترەوە ئاوات عەلی بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، سەرەڕای تێبینی و ڕەخنەکان، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لەبەر  پابەندبوون بە یاسا و دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان و لەبەر ئازادکردنی ئارام بەختیار پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کفری لە بەردەم دادگای کەلاردا ئامادە دەبێت.

هێتشنەوەی ئەو پەیامنێرە لە زینداندا بۆتە پرسی گرنگ و یەکەمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ناڕەزایەتییەکانیش سات بەسات فراوان دەبن و ئەمڕۆ ژمارەیەک رۆژنامەنووس و چالاکوان و پەرلەمانتار لە هەولێر دەنگی خۆیان خستە پاڵ ئەو شەپۆلە بەرفراوانەی داوای ئازادکردنی 
لە ٢٢ی ئایارەوە ئارام بەختیار پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لەکفری لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لەسەر کەیسی ئەو هاوڵاتییەی شیر و دایبی دزیبوو لە بەڕێوەبەرایەتیی گرتن و گواستنەوەی کەلار دەستەبەسەرکراوە.



PM:07:27:01/06/2017