سلێمانی.. لە هەفتەیەکدا 21 تۆمەتباری دزی دەستگیرکراون

لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سلێمانی 21 تۆمەتباری دزی دەستگیرکراون، پێنج لەوانەش ئافرەتن.

راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانیانەوە لەماوەی هەفتەی رابردوودا توانراوە 21 تۆمەتباری دزی بە ماددەكانی (443)،(444) و (446) لە یاسایی سزادانی عێراقی دەستگیربکرێن.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە، پێنج لە تۆمەتبارەكانیش ئافرەتن.

لەو 21 کەسە سێ تۆمەتباریان ئافرەتن و بەهۆی دزی ماڵان و ساڵۆنەوە دەستگیر كراون. "هەروەها حەوت تۆمەتباری دیکە دەستگیركراون بەهۆی دزی ماڵانەوە كە دووانیان ژنن و قەرەچن".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، سێ تۆمەتباری دزی مۆبایل دەستگیرکراون و حەوت تۆمەتباری دیکەش بەهۆی دزی جۆراو جۆرەوە دەستگیركراون.

پۆلیس دەڵێت، یەکێک لەو کەسانەی دەستیرکراوە تۆمەتبارە بە "فێڵكردن و وەرگرتنی زەكات و سەرفیترە".



PM:05:26:12/06/2017