"هەموو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ناڕازی نەینتوانی ئەندام پەرلەمانێك پەشیمان بکەنەوە"
ماوەیەکە ژمارەیەک سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە خۆیان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە زیاتر لە ٣٠ ئەندامن بەهەموویان نەیانتوانی پەرلەمانتارێکی حیزبەکەیان راکێشن بەلای خۆیاندا تا بەشداری کۆبوونەوەکە نەکەن.
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند" ئەو ژمارەیە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی کە ناوبەناو لەسەر هەڵوێستی ئەندامانی دەستۆڕشتووی مەکتەبی سیاسی دەردەبڕن، ئەمڕۆ پێش کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکیان بلآوکردەوە داوایان لە ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی کرد لە پەرلەمانی کوردستان بەشداری کۆبوونەوە نەکەن، بەلآم یەک ئەندامی فراکسیۆنەکە بەقسەی نەکردن، ئەوانەی بەشداریش نەبوون کە چواریان لە کوردستانن، چەند دانەیەکیان سەر بەباڵی بەرهەم ساڵح و دانەیەکی تریشیان خۆی سەربەخۆ بڕیار داوە".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو ژمارە ناڕازییە لەبەر ئیمتیازاتەکانیان لە ناو یەکێتی و پۆستەکانیان، زۆر کەم لەو بەیاننامانەدا ناوی خۆیان لەسەر بەیاننامەکە دەنووسن.
سەبارەت بە رۆڵی ئەو ئەندام سەرکردایەتییانە لە ناو ێەکێتیدا، سەرچاوەکەی سپی پێیوایە " ئەم ئەندامانەی سەرکردایەتی حاشیەی ئەندامە بەهیزەکانی مەکتەبی سیاسین و بەخۆیان بزانن، یان نەزانن، رۆڵی دابەشکردنی دەور بۆ ئەو ئەندام سەرکردایەتییانە دەبینن".
سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەمڕۆ دەرکەوت ئەو ژمارە ناڕزاییە، وەک ئەو ناوی دەبات " بڵقی سەر ئاو بوون".
ماوەیەکە لەناو سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەیاننامەی جیا جیا بلآودەکرێتەوە دژی سیاسەتی ئەندامانی دەستڕۆشتووی جێگر و کارگێری مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی بەهێزی مەکتەبی سیاسی، وەک سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ دەکات" چیتر با ئەو ناڕازیانە هیچ بلآونەکەنەوە، چونکە کەسیان ئامادەنین دەست لە پۆست و ئیمتیازاتی خۆیان هەڵگرن لەناو یەکێتی و حکومەتدا".
PM:10:06:15/09/2017