پێشمەرگە لە گوێر كشایەوە ... 80%ی خەڵكی مەخمور شارەكەیان چۆڵكرد

لەدرێژەی كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرەكانی شەڕی حەشدی شەعبی، ئەمرۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەسنوری ناحیەی گوێر پاشەكشەی كرد‌و زۆربەی خەڵكی مەخموریش شارەكەیان چۆڵكرد.

رەشاد گەڵاڵی بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتی لە مەخمور بە سپی راگەیاند: هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە سنوری ناحیەی گوێر پاشەكشەیان كردوە.

وتیشی زیاتر لە 80%ی خەڵكی سڤیل مەخموریان بەجێهێشتووە، بەڵام یەكە ئیدارییەكان‌و بارەگای حیزبەكان تا ئێستا لەوێ ماونەتەوە.

ناحیەی گویر لە رووی جوگرافی یەوە دەکەویتە ناوەراستی ھەرسێ شاری پارێزگای ھەولێر و پارێزگای موسڵ و قەزای مەخموور دەکەویتە باشوری خور ئاوای شاری ھەولێر نزیکەی ٤٠ کم لی یەوە دوورە.

مەخموور یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ھەولێرە و ناوەندی قەزای مەخموورە کە دەکەوێتە ٥٦ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای ھەولێر.





AM:10:37:17/10/2017