بەپەلە.. وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان لەسەر هەڕەشەكانی فەرماندەیی پڕۆسە ھاوبەشەکانی سوپای عیراق هاتە دەنگو راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا وەڵامی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەداتەوە و رایدەگەیێنێت، هێزی پێشمەرگە لە شوێنی خۆی بەرگری لە ئیرادەی ملیۆنان هاونیشتمانی کوردستان دەکات.
ئەمشەو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، سەرکردە و شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بەتەواوی پاشگەزبوونەوە لەو رەشەنووسەی لەسەری رێککەوتبوون. راشیگەیاند: "هەرێم بەدرێژایی ئەو ماوەیە هێزەکانی جوڵاندووە و هێڵی بەرگریی نوێی دروستکردووە".
PM:11:11:01/11/2017