لە کۆیە گەنجێک کوژرا

لە کۆیە گەنجێکی تەمەن 32 ساڵی کوژرا و تا ئێستا هۆکاری   کوژرانەکەی نادیارە.


ئەمرۆ چوارشەممە 2017/11/29، پۆلیسی کۆیە لە ڕێگەی پێگەی فەرمییەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، "دوای کاتژمیر 3ی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ (گەیلان دلشاد محمود) لە دایکبووی ساڵی 1985 دانیشتووی گوندی سماقولی گەری لەئاقاری گوندی سماقولی گەری بەچەکی تاپڕی خۆی کوژرا".

پۆلیسی کۆیە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی هەواڵدەران ئەو گەنج بۆ خۆی لە خۆی داوە و پەرەی لێکوڵینەوەی لەبنکەی پۆلیسی نەخۆشخانە کرایەوە و دادوەری لێکوڵینەوەی کۆیەشی لێ ئاگادارکرایەوە بۆ گەیشتن بە دروستی ڕووداوەکە".



PM:07:19:29/11/2017