200 حیزب بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق خۆیان ناونووس کردووە

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند "تاوەكو ئێستاش لە عێراقدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە  200 حیزبی سیاسی ناوی خۆیان تۆماركردووە".

کەریم تەمەیمی کۆمسیاری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند" دەنگدان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەلکترۆنی دەبێت"، هەروەها ژمارەی لیست و قەوارە سیاسیەکانی ئاشکراکرد و وتی " ٢٠٠ حیزبی سیاسی لەسەرتاسەری عێراقدا خۆیان ناونووس کردووە بۆ ئەو هەڵبژاردنە".

تەمیمی وتیشی ئەو قەوارە نوێیانە بە رێژەی لە ٤٠% قەوارەی نوێن.

وتیشی: زۆری ژمارەی حیزبە بەشداربووەكان دەگەرێتەوە بۆ یاسای حیزبەكان كە ئاسانكاری زۆری تێدایە لەوبارەوە بەتایبەت مەرجی ژمارەی ئەندام كە تەنها 2000 كەس بە مەرج وەرگیراوە".

چەند رۆژێک لەمەوبەر حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رۆژی ١٢ ئایاری ساڵی ٢٠١٨ ئەنجام دەدرێت.




PM:05:04:07/12/2017