پەخشی کەناڵی NRT دەکرێتەوە

بە پێچەوانەی وەزارەتی رۆشنبیریەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاری راگرتنی کەناڵی NRT بۆ هەفتەیەکی تر هەڵوەشاندەوە. 

بە فەرامنێک قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بڕیاری وەزیرەکەی یەکێتی خالید دۆسکی وەزیری رۆشنبیری هەڵوەشاندەوە کە دوێنێ بڕیاری دەرکردبوو بۆ ماوەی هەفتەیەک راگرتنی کەناڵەکە درێژ بکاتەوە.

بەپێی ئەو فەرمانە لەگەڵ دەرکردنی ئەم فەرمانە کەناڵەکە دەست بە کار دەکاتەوە.



PM:01:09:27/12/2017