بڕی 200 ملیۆن دینار لەماڵێک دەبرێت

لە کەرکوک چوار چەكدار چوونەتە سەر مالێكی كورد و 200  ملیۆن دیناریان لەماڵەكە بردووە.


كاتژمێر 7 ی ئەمشەو لەشاری كەركوك لەگەرەکی ئەلماس  چوار چەكداری نەناسراو هەلیان كوتاوەتە سەرمالێكی كورد بەناوی (س،م) پاش بەستنەوەی سەرجەم ئەندامەكانی ئەو خێزانە بڕی دووسەد ملیۆن دیناری عیراقیان بردووە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی "سپی میدیا" کە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە شوێنی ڕووداوەکەوە دەستکەوتووە چەکدارەکان دوای بردنی پارەکە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵهاتوون و هیچ زانیاریەک لەبارەیانەوە نازانرێت.

رووداوی هەڵكوتانە سەرماڵان لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە لە كەركوك زۆر زیادی كردووە تا ئێستا لایەنە ئەمنیەكانی ئەوشارە هیچ لێدوانێكیان نەداوە لەبارەی ئەو رووداوانەی لەو شارە روودەدەن.

ئا/ ئاری فاتیح



PM:09:12:07/01/2018