دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات


وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاندووە بڕی 200 لیتر نەوت بەسەر پارێزگای هەڵەبجە و ناوچەكانی گەرمیان دابەش دەكات.

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە رایگەیاندووە، وەك قۆناغی یەكەم دەستیان كردووە بە دابەشكردنی نەوت بەسەر 12 هەزار خێزان لە زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكەی قەزای دەربەندیخان كە لەساڵی رابردودا روویدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست دەكرێت بە دابەشكردنی نەوت لە پارێزگای هەڵەبجەو ناحیەكانی قۆرەتوو و مەیدان و باوەنور و هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوت بێ بەرامبەر وەردەگرێت و تەواوی هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە سودمەند دەبن".



PM:10:07:31/01/2018