دوانیوەرۆی ئەمڕۆ ٢٠ ی شوبات بوومەلەرزەیەک شاری قەلآدزێ دەدات و دڵەراوکی لەلای هاولآتیانی ئەو شارە دەهەژێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم لە بلآوکراوەیەکدا رایگەیاند " کاتژمێر ١ ی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ٢٠ ی شوبات بوومەلەرزەیەک شاری قەلآدزێی هەژاند".
بەڕێوەبەرایەتی گەشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بوومەلەرزەکە ١٠ کم لە قەلآدزەوە دووربووەو هێزەکەی ٣ رێختەر بووەو، قولآیی لەسەر زەویەوە ٧ کم بووە.
کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئەوە دەخاتە روو کە بوومەلەرزەکە هەستی پێکراوە، بەلآم زیانی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە.
شەوی رابردوو زنجیرەیەک بوومەلەرزە ناوچەکانی قەلآدزێ و رانیەو کۆیە لەراندەوە، بەلآم هیچ زیانێکی گیانی و مادی بەدواوە نەبوو.