دادگای سلێمانی وادەی دەستپێکردنەوەی دەوامی ئاشکراکرد

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی سەبارەت بەكاتی دەستپێكردنەوەی كاتی دەوامی دادگاكەیان ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردەوە.

لە ئاگادارینامەیەكدا كە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی-دا بڵاویكردوەتەوە هاتووە "سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە كە بەهۆی ئاسایی بوونەوەی دۆخی دەوروبەری دادگای سلێمانی لە ڕۆژی یەكشەممە 8-4-2018ـەوە دەوامی دادگا ئاسایی دەبێتەوە".

لەئاگادارینامەكەدا ئەوەش هاتووە "داوا لە سەرجەم فەرمانبەران و كارمەندانی دادگا دەكەین پابەندی دەوامی ئاسایی خۆیان بن".

بەهۆی خۆپیشاندانەكانی مامۆستایانەوە لە25ی مانگی رابردوە چادریان لەبەردەم دادگای سلێمانیدا هەڵدابوو دادگای سلیمانی دەوامی راگرتبوو لەدوێنیشەوە مامۆستایان چادرەکانیان لابردوە.



PM:08:49:04/04/2018