دادگای باری كه‌سێتی سلێمانی بڕیاریدا به سه‌ندنه‌وه‌ی ناو و ناسنامه و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی (هاوناز) له مه‌ریه‌م باروتچیان، کە لەهەڵبجە سەرەتا بە "هاوناز" ناسێنراو پشکینی ئێن دی ئەی وەک مناڵی خێزانێک یەکلایی کردەوە.
ئه‌مڕۆ 10 ی نیسان له دادگای كه‌سێتی سلێمانی 12یه‌مین دانیشتنی كه‌یسی " هاوناز " به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌یاد كاكه‌یی، پارێزه‌ری خۆبه‌خشی ئەو ئافرەتە بە میدیاکانی راگەیاند " دادگای بڕیاری 2015ی دادگای كه‌سێتی پوچه‌ڵكرده‌وه كه ناوی (هاوناز)ی به مه‌ریه‌م دابوو".
ئەو پارێزە وتیش" به‌ڵگه‌كان ده‌ریانخستووه مریه‌م هه‌ڵه‌بجه‌ییه، بۆیه وه‌كو منداڵێكی ونبوی هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌مێنێته‌وه".
لە کاتێکدا مریەم لەبەردەم دادگادا دەگریا بۆ ئەوەی کە هەردوو خێزانەکەی لەدەستچوو، چ خێزانەکەی ئێران، هەروەها خێزانەکەی هەڵەبجەش، ئەیاد کاکەی پارێزەری وتی" ئێمه‌ش ده‌ست به رێكاره یاساییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو منداڵێكی بێ باوك و دایك ناسنامه‌ی بۆ ده‌ربهێنین".
ساڵی رابردوو برایه‌كی هاوناز داوای یاسایی تۆماركرد به‌وه‌ی مریه‌م (هاوناز) نییه و داوای سه‌ندنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه یاساییه‌كانی لێ‌كرد.