بوومەلەرزەیەک شاری چەمچەماڵی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١ی نیسان بوومەلەرزەیەک شارۆچکەی چەمچەماڵی لە باشوری سلێمانی هەژاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٢٩ بەرەبەیان، بوومەلەرزەیەک بە گووڕی ٣:٢ رێختەرو بە قوڵی ١٠ کم لە ناوچەیەکی نزیک چەمچەماڵ روویداوە.

کەشناسی ئەوەش ئاشکرا دەکات کە بوومەلەرزەکە ٢٤ کم لە قەزای چەمچەماڵ و ٤٢ کم لە قەزای کۆیەوە دووربووەو، خەڵکی ناوچەکە بەتەواوی هەستیان پێکردووە.

بوومەلەرزەکە زیانی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە.



AM:09:49:01/04/2019