داعش ویلایەتێکی دیکەی ڕاگەیاند

چەکدارانی داعش دوای لە دەستدانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان لە عێراق و سوریا، ویلایەتێکی دیکەی خەلافەتەکەیان لە هندستان ڕاگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای ڕووبەڕوبوونەوەی هێزەکانی پۆلیسی هندستان و چەکدارە ئیسلامییە توندڕەوەکان لە هەرێمی کشمیری ئەو وڵاتە، چەکدارانی داعش ویلایەتێکی سەربەخۆیان لەئامشیپۆرای ناوچەی شۆپیان لەهەرێمی کشمیری باکووری هندستانبەناوی (ویلایەتی هند) راگەیاند.

لەبارەی ڕاگەیاندنی ویلاتە نوێیەکەی داعش لەو ناوچەیەی هندستان، تاوەکو ئێستا حکومەتی هندستان هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاونەکردووەتەوە.

لایخۆشییەوە ریتا کاتز بەڕێوەبەری گروپی ( SITE Intel) کە کاریان دەستنیشانکردنی بەرەوپێشچونەکانی گروپە تیرۆرستییەکانە رایگەیاند "راگەیاندنی ویلایەتێک لەناوچەیەک کە هیچ بایەخێکی ئیداری نیە گۆڕانکارییەکی گەورە نیە، بەڵام نابێت ئەم مەترسییە لەبەرچاو نەگیرێت.
 




PM:06:12:11/05/2019