عەمار کوفی "قسمەت"ی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەمار کوفی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی "قسمة" بڵاوکردەوە، کە خۆشناو تیللۆ تێکستەکەی بۆ نوسیوە و هەڵکەوت زاهیر ئاوازی بۆ داناوە، یەحیا موجی کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە، ئەیهاب نەبیل میکسی کردووە.

هونەرمەندی ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر، لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب کلیپی گۆرانییەکەی بڵاوکردووەتەوە.

عەمار کوفی یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکان، بە بەشداریکردنی لە بەرنامەی "عەرەب ئایدڵ" زیاتر ناسرا، بە کوردی و عەرەبی گۆرانی دەڵێت و چەند ڤیدیۆ کلیپێکی تۆمارکراوی هەیە.



AM:12:05:04/06/2019