ڕەشکە یەکێکە لەوبەرهەمانەی لەزۆر خۆراکدا بەکاردەهێندێت،دەتواندرێت لەگەڵ زۆر خۆراک و کەرەستەی دیکە بەکار بهێندرێت، یەکێکە لە ڕوەکە وەرزیەکان و بەرزی دەگاتە ٣٠سم ،ناوچەی ڕەسەنی ئەم ڕوەکە دەریای سپی ناوەڕاستە،لە توێژینەوە و لێکۆلینەوەکاندا کە لەسەر ڕەشکە کراوە دەرکەوتوە چەندین سودی سەرسوڕهێنەری هەیە لەوانە:
یەکەم-بۆ بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری بەسودە و مرۆڤ لەزۆر نەخۆشی دەپارێزێت.
دووەم- بۆ چارەسەری نەخۆشی شەکرە دەتواندرێت سود لە ڕەشکە وەربگیرێت.
ڕەشکە یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی هەناسەدان وەک ڕەبۆ و هەڵامەت.
سێیەم-گەر مرۆڤ دوچاری سەرئێشەیەکی توند ببێتەوە دەتواندرێت بە بەکارهێنانی کەمێک لە ڕەشکەی کوتراو و دانانی لەسەر نێوچەوان لەگەڵ زەیتی زەیتون چارەسەری سەرئێشەکەی بکات.
چوارەم-چارەسەرە بۆ لەناوبردنی کڕێش و ئەسپێ ئەویش بە تێکەڵکردنی ڕەشکەی هاڕاو لەگەل سرکە و بەکارهێنانی بۆ پێستی سەر.
پینجەم-بۆ قڵیشانی پێست بەکاردەهێندرێت، ڕۆژانە زەیتی رەشکە دەدرێت لەو شوێنەی کە قڵییشاوە.
شەشەم-گەر بەردەوام و بەپێی پێویست ڕەشکە بەکاربهێندرێت یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی میشک.
حەوتەم-یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی گرفتەکانی دڵ.