ماڵپەڕی " سپی " وەک ماڵپەڕێکی سەربەخۆ بە پێویستی زانی دەست بۆ کارێکی رۆژنامەوانی قورس ببات، ئەویش بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی " ویکلیکس " کە تایبەتە بەکوردستان.
بەشێوەیەکی گشتی ویکلیکس رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بەدوای قازانجی مادیدا ناگەڕێت، کارەکەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی میدیای تایبەتی و نهێنیە، سەرەتا لە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا لەژێر ناوێ رێکخراوی " سەن شاین "ی رۆژنامەوانی دەستیان بەکارکردو، بەڕێوەبەرەکەشی گەنجێکی ئوسترالییە بەناوی " جولیان ئاسانج "ە و لەسەرەتاوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە زیاتر لە ١،٢ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار بەڵگەنامەیان لەبەردەستدایەو بڵاویدەکەنەوە.
ئامانجی رێکخراوەکە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن ئاشکراکردن و رسواکردنی ئەو سیاسەت و هەڵوێستە نا ئەخلاقایانەیە کە رژێمە سەرکوتکارەکانی ئاسیا و پاشماوەی رژێمەکانی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تریش بەئەمەریکاشەو کە پیادەیان کردووە.
لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا لە سالێ ٢٠١٠دا ویکلیکس ٧٦ هەزارو ٩٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بلاوکردەوە، هەر لە هەمان ساڵدا ٤٠٠ هەزار بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بڵاوکردەوە، دواتر ویکلیکس بەلێشاو ئەو برووسکەو نامە نهێنیانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای بڵاوکردەوە.
کورد لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا بە بەراورد بە گەلانی تر بەشێکی بچووکی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەکەوێت کە بڵاوکراونەتەوەو، ئەمڕۆ هەر خوێنەرێکی ئینگلیزیزان لە هەر کونجێکی ئەم جیهانەدا دەتوانێت ئەو راپۆرتانە ببینێت، بەوانەشەوە لەسەر کوردیش بڵاوکراونەتەوە، کارێکی زۆر نەگونجاویشە هەموو جیهان بتوانێت لەسەر تۆ راپۆرتی نهێنی و ئاشکرا بخوێنێتەوە، کەچی هاوڵاتی کورد لەبەر نەزانینی زمانی ئینگلیزی بەشێکی زۆر لە خوێنەری کورد ناتوانێت هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو راپۆرتانە بزانێت، سپی ئەم ئەرکە قورسەی خستۆتە سەر شانی و لەبەشی دۆکۆمێنتی ماڵپەڕەکەدا هەر رۆژەو بەشێکی ئەو راپۆرتانە بڵاودەکاتەوە کە بەشێکیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵێ رابردووە. بلاوکردنەوەی راپۆرتەکە بەپێی بەرواری راپۆرتەکە لە رووی مێژوویەوە بڵاودەکرێتەوە.
راپۆرتەکان لە زمانی ئیگلیزیەوە دەقاو دەق و زۆر بەجوانی و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانێکی رۆژنامەوانی جوانی کوردی و لە بەشی " دۆکۆمێنت"دا بڵاوکراونەتەوە. تێکڕای راپۆرتەکانیش دەقە ئیگلیزیەکەی وەک بڵاوکراونەتەوە لەلای ماڵپەڕی "سپی" پارێزراوە..
راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره: 06KIRKUK11
ئاماده‌کراو له: 28-01-2006 له لایه‌ن RBELL
بابه‌ت: کورده‌کان چاوهرانن شیعه‌کان رازی بن که‌رکوک بێته سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم
له خاڵه‌کانی 1 و 2 دا هاتوه عه‌مه‌ر فه‌تاح به‌رپرسی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان – سلێمانی و نه‌وشیروان مستهفاله 26 کانونی دوه‌م لای هه‌ماهه‌نگکه‌ری ناوچه‌که سکاڵای ئه‌وه‌یان هه‌بو که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی دیسه‌مبه‌ر له ژماره‌ی کورسیه‌کاندا فێڵ له کورد کراوه.
نه‌وشیروان مستافا، جێگری سکرتیری گشتی یه‌کێتی، پێی وایه که ئه‌مریکا میکانیزمی کورسی قه‌ره‌بوی خسته ناو هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه تا کورسی، بۆ نمونه له کورده‌کان به‌لایه‌نه بچوکه‌کان بدات. به‌بۆچونی مسته‌فا کورد له‌سه‌ر که‌رکوک خۆیان له شه‌ری ئه‌هلی له عێراق لاده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش به‌رێگه‌ی دابینکردنی مافی کهمهیهتیهکان له ده‌ستوری هه‌رێمدا. به‌رای مسته‌فا بچراندنی قه‌زای حه‌ویجه تا به ده‌ست عه‌ره‌به‌وه بمێنێته‌وه به‌شێک بێت له رێکه‌وتنی هاتنی که‌رکوک بۆ سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم. مستافا چاوه‌روان ده‌کات که پێگه‌ی که‌رکوک نابێته خاڵی لێک‌دابران له دانوستانه‌کان بۆ دروستکردنی حکومه‌ت، کورد و شیعه ده‌یانه‌وێت بۆ سنوره‌کانی پارێزگاکه له ساڵی 1968 دا بگه‌رێنه‌وه.
سه‌رۆکی حکومه‌ت وتی به‌هۆێ ده‌ستکاریکردنی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌وه کورد 6 (59 بۆ 53) کورسی له ده‌ستداوه.
مسته‌فا به‌راشکاوانه وتی که ئه‌مریکا ئه‌م میکانیزمه‌ی خوڵقاند له سه‌ر حسابی کورد بۆ یاریکردن به‌ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان، پێده‌چیت دژ به‌ئاره‌زوی خۆیان په‌سندی بکه‌ن.
5. مسته‌فا وتی: حه‌ویجه بپچرێت تا له ده‌ستی عه‌ره‌بدا بمێنێته‌وه وه‌ک به‌شێك له ریکه‌وتن بۆ هاتنی که‌رکوک بۆ سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم.
6 – 7- 8. مسته‌فا وتی که ده‌بێت حکومه‌تی نوێی عێراق له 2006 و 2007 یارمه‌تی و کارئاسانی بۆ کۆمسیۆنی داواکاریه‌کانی مولكداریهتی بکات. مسته‌فا نه‌بونی بودجه‌ی پێویستی حکومه‌تی ناوه‌ند بۆ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی داواکاریه‌کان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت و وتی: حکومه‌تی هه‌رێم ساڵانه 5 ملیارد دۆلار داهاتی هه‌یه و ده‌بێت به‌شداری سندوقی قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌که بکات، داهاتی حکومه‌تی هه‌رێمیش زیاد ده‌کات که به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیادی کرد.
له راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره 07BAGHDAD440 ئاماده‌کراو له 9 شوباتی 2007
له لایه‌ن باڵیۆز Zalmay Khalilzad له خاڵی 6 له سه‌ر که‌رکوک هاتوه:
بارزانی وتی کورده‌کان قبوڵی ده‌ست تێوه‌ردانی حکومه‌تی تورکی له دۆخی که‌رکوکدا ناکه‌ن، وتیشی کورده‌کان دیالۆگ له گه‌ڵ تورکمان و عه‌ره‌به‌کان له سه‌ر ماده‌ی 140 ده‌که‌ن و رۆڵی تورکیا ئاکامی نه‌خوازیاری لێده‌که‌وێته‌وه.
راپۆرتی نهێنی و تایبه‌ت ژماره: 07ANKARA465
ئاماده‌کراو له: 01-03-2007
له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له ئه‌نقه‌ره بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له واشنتۆن
پۆلێنکراو له له‌لایه‌ن مفه‌وزی سیاسی Kelly Degnan
بابه‌ت: وێرای نیه‌ت خراپی تورکیا پلانی هه‌یه به‌رده‌وام بێت
١- توره‌یی تورکیا سه‌باره‌ت به لێدوانه وروژێنه‌ره‌کانی بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێم،
- تازه‌ترین لێدوان له چاوپێکه‌وتنێکی درێژدا له 26 شوبات له ته‌له‌فزیۆنی تورکی - پلانه‌کانی حکومه‌تی تورکیا بۆ دیالۆگ له گه‌ڵ کورده‌کانی عێراق ئاڵۆزتر ده‌که‌ن. له سه‌روبه‌ندی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی له 23 شوباتدا (که تێیدا حکومه‌تی تورکیا و سه‌رکرده سه‌ربازیه‌کان رێککه‌وتن هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌کان به‌رامبه‌ر به عێراق چرتر که‌نه‌وه) لێدوانه‌کانی بارزانی زۆر قورس بون،. کۆبونه‌وه‌که ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی حکومه‌تی تورکیا به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رنامه‌ی (تا ئێستا رانهگهیانراوه) دانیشتنی گوێڵ، وه‌زیری ده‌ره‌وه، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا له گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم
٢- کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌م ئاکامه دڵخۆش بون و بۆ ئێمه‌یان رونکرده‌وه که حکومه‌تی تورکیا سه‌رکه‌وتو بو له‌و رێگریانه‌ی ده‌کرا بۆ دیالۆگ له گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
٣- هه‌رچه‌نده بارزانی له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا وتی که پلانه‌کانی تورکیای بۆ دیالۆگ پێباشه، فه‌رمانبه‌ره تورکه‌کان و میدیاکان له‌و باوه‌ره‌دان که بارزانی شتێکی ئه‌وتۆی نه‌وت بۆ ره‌وینه‌وه‌ی ترسی رای گشتی تورکی سه‌باره‌ت به په‌که‌که و که‌رکوک و ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆیی کورد.
سه‌باره‌ت به په‌که‌که بارزانی ئیدیعاکانی ده‌زگای هه‌واڵگری تورکی سه‌باره‌ت به پشتگیری حکومه‌تی هه‌رێم بۆ رێکخراوی تێرۆریست ره‌تکرده‌وه و ته‌حه‌دای تورکیای کرد بتوانێت ئه‌وه بسه‌لمێنێت. بارزانی وتی که حزوری په‌که‌که له قه‌ندیل پابه‌ند نیه به ره‌زامه‌ندی ئێمه و حکومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت ئه‌م ناوچه دوره کۆنترۆڵ بکات و پرسیاریشی کرد ئایا ئێوه گله‌ییتان لێده‌کرێت له سه‌ر حزوری په‌که‌که له ناوچه‌کانی تورکیا.
٤- بارزانی به‌سه‌رسورمانه‌وه تێبینی دا که که‌رکوک بابه‌تێکه له تورکیا، وتیشی " له روی مێژوی و جوگرافیه‌وه سه‌لمێندراوه که که‌رکوک به‌شێکی کوردستانه". به‌توندی ره‌تیکرده‌وه که بێجگه له‌و کوردانه‌ی سه‌رده‌می سه‌دام ده‌رکرابون کوردی تر له ساڵی 2003 ه‌وه بۆ که‌رکوک هاتبن". بارزانی جه‌ختی کرده‌وه له‌وه‌ی که به‌پێی ده‌ستوری عێراق ( 80% عێراقیه‌کان په‌سندیان کراوه) ده‌بێت له سه‌ر دوا پێگه‌ی که‌رکوک و له کۆتای ئه‌مساڵدا راپرسی بکرێت. سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی دوپاتی کرده‌وه که تابوکردنی ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت کۆتایی پێبێت :
" سه‌ربه‌خۆیی سروشترین مافی کورده‌کانه".
٥- سه‌رکرده تورکه‌کان به نارهحیهتێکی زه‌قه‌وه وه‌لامی تێبینیه‌کانی بارزانیان دایه‌وه، گویڵ، وه‌زیری ده‌ره‌وه، هوشیاری به بارزانی دا که زۆر نه‌روات و وتیشی سه‌دامیش واقیعی نه‌بو له تموحهتاکانیدا. ئه‌ردۆگان، سه‌رۆک وه‌زیران، لێدوانه‌کانی بارزانی له سه‌ر په‌که‌که به قێزه‌وه‌ن ناوبرد. کارمه‌نده‌کان پێیان وتین که بێ‌ئومێد بون کاتێک بارزانی ئه‌م هه‌له‌ی به‌کار نه‌هێنا بۆ ناردنی په‌یامێکی ئه‌رێنی راسته‌وخۆ بۆ خه‌ڵکی تورکیا.
٦- کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران به ئێمه‌یان راگه‌یاند که قسه‌کانی بارزانی پلانی کۆبونه‌وه‌ی گوێڵ و نێچیرڤان بارزانی ئاڵۆز کرد، به‌ڵام باڵا راوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه، داود ئۆغلۆ و په‌یوه‌ندیه‌کانمان له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دڵنیایان کردینه‌وه که گوێڵ بۆ ئه‌نجامدانی کۆبونه‌وه‌که په‌شیمان نه‌بۆته‌وه. هه‌روه‌ها دا‌واشیان له ئێمه کرد فشار له بارزانی بکه‌ین تا ساردبێته‌وه. به‌تایبه‌ت پرسیاریان کرد که بارزانی جۆرێک له خواست ده‌رده‌برێت تا تورکیا رۆڵی هه‌بێت له مه‌سه‌له‌ی په‌که‌که و که‌رکوکدا، یاخود جۆرێک له تێگه‌یشتنی هه‌یه بۆ چه‌ند بۆچون و هه‌ڵوێستی تورکیا (تایبه‌ت له سه‌ر په‌که‌که، وا چاوه‌روانن ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مه‌ترسی که‌متری بۆ بارزانی هه‌یه). راوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیران، Nabi Avci ، له 27 شوبات پێی وتین له‌وانه‌یه بۆ حکومه‌تی تورکیا ئاسانتر بێت به‌رده‌وام بێت له په‌یوه‌ندیه‌کانی له گه‌ڵ کورده‌کانی عێراق له چوارچێوه‌ی چالاکی دیپلۆماسی چروپری تورکیا له بواری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و کۆبونه‌وه‌کان بۆ به‌رفراوانکردنی په‌یوه‌ندیه‌کان له گه‌ڵ عێراقدا، هه‌روه‌ها دوای لێ‌کردین به‌په‌له فشار بخه‌ینه سه‌ر بارزانی.
٧- زیاده بۆ ئه‌م دۆخه خه‌می فه‌رمی تورکیایه (ئه‌گه‌ر کاتیش بێت) سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی" وشه‌ی – ک": کوردستان له‌لایه‌ن رایس، وه‌زیری ده‌ره‌وه، له 27 شوبات له لیژنه‌یه‌کی سیناتی ئه‌مریکادا. وه‌زیری ده‌ره‌وه باسی له کێشه‌ی په‌که‌که ده‌کرد و وتی:
" په‌که‌که که ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی له سنور نێوان تورکیا و کوردستان ئه‌نجامداوه". سه‌رۆک وه‌زیران، ئه‌ردۆگان، له 28 شوبات وه‌لامی دایه‌وه و جه‌ختیکرده‌وه که " دراوسێی باشورمان عێراقه، پێکهاته‌یه‌کی فیدراڵی هه‌یه، به‌ڵام لایه‌نی مامه‌ڵه‌کردن بۆ ئێمه حکومه‌تی ناوه‌نده".
٦-کۆمێنت: پێده‌چیت توره‌یی تورکیا سه‌باره‌ت به قسه‌کانی بارزانی دۆخه‌که ته‌ماوی بکات، ئێمه له‌و باوه‌ره‌داین که حکومه‌تی تورکیا به‌رده‌وام ده‌بێت له پلانی بینینی نێچیرڤان بارزانی. حکومه‌تی تورکیا تێده‌گات چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندی خۆی تێدایه. هه‌رچۆنێک بێت ئه‌وه‌ی لێره به‌دی ده‌کرێت که لێدوانه وروژێنه‌ره‌کانی سه‌رکرده‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وا ناکات لێدوانی حکومه‌تی تورکیا له گه‌ڵیاندا له‌لایه‌ن رای گشتی تورکیاوه به‌ئاسانی هه‌زم بکرێت. (کۆتایی کۆمێنت).