لە هێرشێکی داعشدا لە باشووری تکریت، پێنج سەربازی سوپا و چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و بۆمبێکی چێنراویش لە دیالە تەقیەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، لە هێرشێکی داعشدا بۆ سەر پێگەیەکی سوپا و حەشدی شەعبی لە ناوچەی مکێشیفە لە باشووری تکریت، پێنج سەرباز و چەکداری حەشد کوژران.
هاوکات لە ناوچەیەکی نزیک شارۆچکەی شارەبان سەر بە پارێزگای دیالەش، بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوو، سێ بۆمبی دیکەش پوچەڵکرانەوە.
ھەر پەیوەست بە دۆخی ئەمنی عێراقەوە، بۆ پاراستنی ئاسایشی رێوڕەسمی یادکردنەوەی عاشورا، هێزی ئەمنی و سەربازی زیاتر، رەوانەی چوار پارێزگا دەکرێت کە ئەو یادەیان تیادا دەکرێتەوە.