وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم لە نوسراوێکدا فه‌رمان به‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌كات كه پێوسته سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی شارستانی و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، پابه‌ندی ده‌وام بن، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، كه له‌به‌رواری 29ی 8ی 2019، به‌واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سهربهوهزارهتهكه كراوه، له‌هیچ یاسا‌و رێنماییه‌كی تایبه‌ت به‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و فه‌رمانبه‌رانی شارستانی نه‌هاتووه موچه وه‌ربگیرێت و ئه‌رك و ده‌وامی رۆژانه‌ی خۆی جێبهجێنهكات، له‌به‌رئه‌وه ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌بێت گشت ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی شارستانی سه‌ر به‌میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، رۆژانه بچنه ده‌وامی فه‌رمی خۆیان بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری راسته‌وخۆی به‌رپرسیار ده‌بێت و رووبه‌ڕووی لێپچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه".
لەبارەی فه‌رمانبه‌ری شارستانی نه‌هاتوو بۆ ده‌وام هاتووە: به‌پێی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 2002) كۆتایی به‌ڕاژه‌ی دێت، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌پێی یاساكانی تایبه‌ت به‌هێزه‌كانی ناوخۆ) رێوشوێنی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.