بەوێنە.. هەیفا وەهبی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەرا دەنێتەوە

هەیفا وەهبی، گۆرانیبێژی لوبنانی بەشێوەیەکی زۆر سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێت.

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی لوبنان هەیفا وەهبی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام  نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە بەشێوازێکی سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێت و دەبێتە جێی سەرنجی هەوادارەکانی.

 هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٨ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو 100 ئافرەتە شۆخەی دنیا لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی،

ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2009 دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا 4 ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە. 



PM:07:07:09/09/2019