هونەرمەندی میوزیک ژەن و گۆرانیبێژی پۆپی ئێرانی "موحسین یەگانە" لە تۆرێکی کۆمەڵایەتی وێنەی خێزانەکەی بڵاوکردەوە.
موحسین یەگانە لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" وێنەیەکی هاوسەرە شۆخ و شەنگەکەی و کچە پێنج ساڵانەکەی بڵاوکردەوە.
موحسین یەگانە ١٣ی ئایاری ١٩٨٥ له گونبەدی کاووس لەدایکبووە، گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەنێکی ئێرانییه، هەڵستا به جێبەجێکردنی فێستیڤاڵی مۆسیقای نێونەتەوەییی فەجری ٢٠٠٨.
موحسین یەگانە دوو خوشک لە خۆی گەورەتر و برایەکی بچووکتری ھەیە، وازی لە بڕوانامەی ئەندازیاریی پیشەسازی ھێنا، باوکی لە شەڕی ئێران و عێراق مرد، دایکی مامۆستای زانکۆیە.، لە ئێستاشدا لە تاران نیشتەجێیە.
موحسین براوەی چەندین خەڵاتی ناوخۆی و جیهانییە لەبواری میوزیکی پۆپدا.