جاران ئەمویست لەسەر ژن بنوسم لە فەلسەفەدا،

جاران ئەمویست لەسەر ژن بنوسم لە فەلسەفەدا، لە مێژە ئەوە پێکهاتەی کتێبێک بوو لام سەبارەت بە 'فەلسەفە و ژن'، لە ٢٠١٣ شدا لە کوردستان کۆرسێکم لەسەر کردەوە. ئێستا هەر ئەوەندە نیە باسەکە، بەڵکوو سەرباری ئەوە، لەسەرئەزموونی خۆم ئەنوسمەوە لە فەلسەفەدا لە کتێبێکدا سەبارەت بە ژن و فەلسەفە؛ کۆی ئەم دووە، ناوەرۆکی کۆتا کتێبی پرۆژە نوسینی 'هەگبەی زانین' پێک دەهێنن.
ئەم جۆرە نوسینە کە تێکەڵ بە ئەزموونی خۆمە لە فەلسەفەدا پیش نوسینی و لە کاتی نوسینیدا زۆر ئازارم ئەدەن، بە پێی زانستی سایکۆلۆجی بێت کە نوسینیان تەواو بوو دەبێت زۆر لە ئازارەکانم ساڕێژ بن. بێگومان ناوی کەس نابەم لە نوسینەوەی ئەزموونەکەمدا، بەڵکوو مەبەستەکە وەک هەموو کتێبەکانیتری 'هەگبەی زانین'، تەنیا پیستیمۆلۆجیە  وئەمجارەیان تێگەیشتنە لە ئەزموونی ژن لە فەلسەفەدا.
هەر ئەم بەشە کورتەی کتێبەکە کە نوسینەوەی ئەزموونەکەمە لە فەلسەفەدا، هۆی دواخستنی بڵاوکردنەوەی کۆتا کتێبی 'هەگبەی زانین' بوو، بەڵام بڕیارمدا چیتر ڕاینەگرم و پێ بنێم بەئازارەکانی ئەزموونی هەبوونم وەک ژنێک لە فەلسەفەدا لە کوردستانا، ئەو ئەزموونەش بکەم بە تێگەیشتنێک و بیخەمە بەرچاوی ئەوانەی بەهەرجۆرێکی ئەکادیمی وڕۆشنبیرانی دەرەوەی زانکۆکان کە لە فەلسەفەدا هەن لە کوردستانا و ئەوانەش لەدوا ڕۆژدا دەیانەوێت لە فەلسەفەدا هەبن؛ چ ژن بن چ پیاوسوودی لێ وەربگرن.
کۆتا کتێبی پرۆژە نوسینی 'هەگبەی زانین' بەم ناونیشانەیە: 'کتێبی سێیەمی هەگبەی زانین: پیستیمۆلۆجی؛ فەلسەفە و ژن' کە هیوادارم ئەمساڵ بڵاوببێتەوە
بۆ ئەوانەتان کە دوو کتێبەکەیتری 'هەگبەی زانین' ی نەبینیوە، بریتی بوون لەم دوو کتێبە فەلسەفیانە و هەردووکیان دۆکیومەنت کراوون وەکو نوسینی فەلسەفی بەزمانی کوردی لەناوەندە فەلسەفیەکاندا پۆلین کراون، هیوادارم سێیەم کتێبی 'هەگبەی زانین'یش بەهەمان شێوە جێگەی خۆی بگرێت لە ناوەندی فەلسەفەدا.
کتێبی یەکەمی هەگبەی زانین؛ پیستیمۆلۆجی کلاسیک
https://philarchive.org/archive/MANRIE…
کتێبی دوەمی هەگبەی زانین؛ سۆشیال پیستیمۆلۆجی
https://philpapers.org/archive/MANRIS-2.pdf…


د. ساماڵ مانیی
 


PM:08:38:21/09/2019