فێرمینۆ خەڵاتی باشترینی پێدرا


فێرمینۆی بەرازیلی و هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ، خەڵاتی باشترینی یانەکەی لە مانگی رابردوو پێدرا.
بەهۆی ئەو ئاستەی لە مانگی نۆ فێرمینۆ لەگەڵ لیڤەرپوڵ پێشکەشی کردووە، ئیدارەی یانەکە بڕیاریدا خەڵاتی ئەو مانگە بەو یاریزانە بدات و پێش هەریەکە لە سەڵاح و مانی و ڤان دایک و یاریزانەکانی تر کەوتووە.
فێرمینۆ توانی گۆڵی بردنەوەی یانەکەی دژی نیوکاسڵ بکات و  گۆڵی بردنەوەشی لە یانەی چێڵسی کرد.
فێرمینۆ یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی یانەی لیڤەرپوڵ و کلۆپ بە شێوەی سەرەکی ٩٠ خولەک پشتی پێدەبەستێت.
 


PM:10:55:04/10/2019