وەزیری دارایی عێراق بڕیارێکی نوێی دەرکرد

فواد حسێن وەزیری دارایی عێراق لە بڕیارێکی نوێدا رەزامەندی نیشاندا بۆ گێڕانەوەی 108 هەزار و 482 كەس بۆ وەزارەتی بەرگری کە پێشتر گرێبەستەكانیان  هەڵوەشێنرابووەوە.

دوێنێ وەک نیاز پاکی بەرامبەر داواکانی خۆپیشاندەران ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری گێڕانەوەی ئەو  108 هەزار و 482 كەسی دا كە گرێبەستەكانیان لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە پێشتر هەڵوەشێنرابوویەوە.

فواد حسێن بۆ میدیا عێراقیەکان رایگەیاند كە ئەوان رەزامەندیان دەربڕیوە و چاوەڕێی هاتنی لیستی ناوەكانن تا بەدەستیان بگات و ئیمزای گێڕانەوەی سەر كاریان راستەوخۆ بۆ بكات.




PM:04:08:07/10/2019