لیستی برایەتی كەركوك هۆشداری دەداتە ڕاکان جبوری، پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک و ڕایدەگەیەنێت "زۆربەی کارەکانی دژ بە كوردە و لای ئێمە جێگەی قبوڵ نییە"
لیستی برایەتی كەركوك لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەسەر بەردەوامی لە پەراوێزخستنی پێكهاتەی كورد لە كەركوك چەند رۆژێك بەرلەئێستا لیستی برایەتی نامەیەكی ئاراستەی پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک كردوە و تێیدا نایاساییبونی كارەكانی خستوەتەڕو، كە زۆربەی دژبە كوردە و لای ئێمە جێگەی قبوڵ نییە، پێویستە بەزوترین كات رایبگرێت.
وتیشی: هەر كەس و لایەنێك، كورد لە پرۆسەی سیاسی وەلا بنێت ئەوا كورد وەڵامی بەجێی دەبێت و یەكێك لەو خاڵانەی باسمان لێكردوە خزمەتگوزاریی ناوچە كوردنشینەكانە كە تائێستا خزمەتگوزاری لەو ناوچانەدا ئەنجام نەدراوە.