ڕۆحانی داوا دەکات توركیا به‌خێرایی هێرشه‌كه‌ی رابگرێت
سه‌رۆك كۆماری ئێران جەختدەکاتەوە كه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای توركیا له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی باشی بۆ توركیا نه‌بووه و ئاکامە خراپەکانیشی ئاشکرادەکات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا دووپاتكرده‌وه و داوایكرد كه توركیا به‌خێرایی هێرشه‌كه‌ی رابگرێت و كار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سورییه‌كان بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌شكركێشییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه و كوردانی سوریا و حكومه‌تی سوریا نییه و باشترین چاره‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی سوپای سوریایه له‌سه‌ر سنووری توركیا.
وتیشی "له نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له‌سه‌ر سنووره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سوریا تێده‌گه‌ین، به‌ڵام ئه‌و مامه‌ڵه سه‌ربازییه‌ی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی باشی بۆ ئه‌و وڵاته نه‌بووه.
PM:06:30:14/10/2019