پارەی مووچەی فەرمانبەران گەیشتە هەرێمی کوردستان

پارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان گەیشتە هەرێم و دابەشکردنی موچەش خێرا دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق بە سپی ڕاگەیاند فەرمانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە نێردراوە

بەگوێرەی سەرچاوەکە ئەمڕۆ پارەکە دراوەتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی مووچەی بەو هۆیەوە خێراتر دەکرێت.

مانگانە حکوومەتی عێراق بڕی 454 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.


PM:07:20:15/10/2019