زیاتر لە 200 هاووڵاتی لە ڕۆژئاوا شەهیدبوون

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان، رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ له‌ ئاكامی بۆردومان و تۆپبارانی ناوچه‌كانی دانیشتوان له‌ رۆژئاوای كوردستان 218 هاووڵاتی شه‌هید بوون.

هاوكات ده‌سته‌ی ته‌ندرووستی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئیداره‌ی زاتی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا كێشه‌ی كه‌می ده‌رمان هه‌یه‌ و تیمه‌ پزیشكییه‌كان توانای به‌ده‌مه‌وه‌چوونی قوربانیان و بریندارانی بۆردومانه‌كانی توركیایان نه‌ماوه‌.

ئه‌مڕۆ نۆیه‌م رۆژی ئه‌و هێرشه‌ سه‌ربازییه‌ی سوپای توركیایه‌ كه‌ به‌ هاوكاری هه‌زاران چه‌كداری گرووپه‌ میلیشیا توندڕه‌وه‌كانی سووریا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستیپێكردووه‌. 

ئەوەش لەکاتێکدایە هێرشه‌ سه‌ربازییه‌ی سوپای توركیا به‌ هاوكاری هه‌زاران چه‌كداری گرووپه‌ میلیشیا توندڕه‌وه‌كانی سووریا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان پێی ناوەتە نۆیەم ڕۆژەوە و نزیکەی 300 هەزار کەسیش ئاوارەبوون. 


PM:02:04:17/10/2019