ریاز درار: شه‌ڕڤانانی كورد ئاماده‌ن له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی توركیا بكشێنه‌وه‌



هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات، له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری سپۆتنیكی رووسی ڕایگەیاند" شه‌ڕڤانانی كورد ئاماده‌ن له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی توركیا بكشێنه‌وه‌".

ریاز درار، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە لێدوانەکەیدا دەڵێت" ئێمه‌ له‌ دووری ٥ كیلۆمه‌ترین له‌ سنووری توركیا، له‌ هه‌ندێك شوێن ١٤ كیلۆمه‌تر دوورین و پێشمان ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر كه‌مێكی دیكه‌ خاڵه‌كانمان له‌ سنووری توركیا دوور بخه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا هێزەکانی سووپای تورکیا لە سنوورەکە نەکشاونەتەوە و توركیا شه‌ڕی رانه‌گرتووه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی مایک پێنس قسه‌ی ده‌كرد، توركیا تۆپبارانی نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌كردین".

سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی ١٨ی تشرینی یەکەم فرۆكەكانی سوپای توركیا بۆردومانی شاری سەرێ كانی رۆژئاوای كوردستانیان كردوو و هێزەكانی هەسەدەش لە بەرگرییەكی توندان و پارێزگاری لە شارەكەیان دەكەن. 

هاوکات شەوی ڕابردوو مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئه‌مه‌ریكا و توركیا بۆ ئاگربه‌ست له‌ سووریا گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن پێویسته‌ هێزه‌كانی یەپەگە له‌ ماوه‌ی 120 كاتژمێر، ناوچه‌ی ئارام جێبهێڵن". 

ئه‌مڕۆ ١٠ رۆژه‌ سوپای توركیا هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی ده‌كاته‌ سه‌ر سه‌رێ كانی.
 


AM:09:41:18/10/2019