وەزارەتی دارایی بڕیارێک لە بارەی فەرمانبەرانەوە دەردەکات



وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی بەشێک لە فەرمانبەرانەوە ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ناکرێت فەرمانبەرانی بیانی بە هەمیشەیی دابمەزرێن.




بەپێی گشتاندنی ژمارەی ٩ی ساڵی ٢٠١٩ی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێ لەبارەی بەشێک لە فەرمانبەرانی وەزارەت و فەرمانگەکان دەکراوە کە بەپێی مادەی ٧ لە یاسای راژەی شارستانی عێراقی ژمارە ٢٤ ی ساڵی ١٩٦٠ی هەموارکراو ناکرێت خەڵکی بیانی دامەزراندنیان بۆ بکرێت بەشێوەی هەمیشەیی.


وەزارەتی دارایی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، هەر کەسێکی بیانی رەگەزنامەی عێراقی پێ بدرێت تا ماوەی 5 ساڵ بەسەر وەرگرتنی رەگەزنامەکەی تێپەڕ نەبێت نابێت دامەزراندنی هەمیشەیی بۆ بکرێت.


هەروەها هاتووە تێبینی دەکرێت ژمارەیەک فەرمانبەر لە وەزارەت و دامودەزگاکانی هەرێم بە شێوەی (هەمیشەیی) دامەزراون کە لە بنەڕەتدا خەڵکی وڵاتی ترن و رەگەزنامەی عێراقیان نییە، بۆیە پێویستە هەر فەرمانبەرێکی لەم جۆرانە کە بەهەمیشەیی دامەزراون وەکو فەرمانبەری (گرێبەست) مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و گرێبەستەکانیشیان بەپێی بڕوانامە و لە وەزارەتی دارایی لە گشتاندنەکەیدا سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە لە حاڵەتی بوونی فەرمانبەری هاوشێوە پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی میلاکاتی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی بوودجە لە وەزارەتی دارایی بکرێت.
 


PM:10:35:22/10/2019