لە توركیا نورجان كایە دەستگیر كرا

 

ئەمڕۆ نورجان کایە، ڕۆژنامەنووسی کوردی دیاری تورکیا لە فڕۆكەخانەی ئیستەنبۆڵ لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر كراوە و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ دۆسیەكەی ببرێتە بەردەم دادوەر. 


بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٧ی تشرینی یەکەم نورجان کایە، خانمە ڕۆژنامەنووسی کوردی دیاری تورکیا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" رایگەیاند" بە تۆمەتی بەرپاكردنی دووبەرەكی لەناو كۆمەڵگەی توركی، بەوەی پشتگیریم لە پەكەكە كردووە، هەروەها دژی هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بۆچوونی خۆم دەربڕیووە، پۆلیسی توركیا لەسەر داوای دادوەر لەناو فڕۆكەخانەی ئیستەنبۆڵ دەستبەسەریان كردووە". 

 
ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەووە، رەنگە نورجان ئازاد نەكرێت و لەمڕۆوە دەستبەسەر بكرێت تا ئەوكاتەی دادوەر بڕیار لەبارەی دۆسیەكەیەوە دەدات.

 


AM:11:45:27/10/2019