گەڕانی هاوبەشی توركیا و رووسیا لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستیپێکرد

ئەمڕۆ هەینی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ هێزەكانی سووپای توركیا و ڕووسیا سێیەمین دەوریەی هاوبەشی لە چەند ناوچەیەكی ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێکرد.

 

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی جیهان، لە گەڕی سێهەمی دەوریەی هاوبەشی نێوان توركیا و رووسیا، چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی توركیا بەشداری دەكەن و روسیاش لە رێگەی فرۆكەی فرۆكەی تایبەتەوە بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا بەنزمی دەسوڕێتەوە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی  هه‌ینی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ یەکەمین گەڕانی هاوبەشی كاروانی سه‌ربازی رووسیا و توركیا له‌ قامیشلۆ ده‌ستی پێکرد و بڕیاربوو کە ماوەی ٥ كاتژمێر چاودێری ره‌وشی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ بكه‌ن.

 

هاوکات لەبەرامبەر ئەو هەنگاوانەدا دوێنێ پێنج شەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند" یەپەگە بە تەواوەتی لەسنوورەكان نەكشانەوەتەوە، ڕووسیا و ئەمریكا نەیانتوانیوە پابەندی ڕێككەوتنەكانیان بن لەگەڵ توركیادا". 

 

 




AM:11:34:08/11/2019