پۆمپیۆ: ئێرانیەکان گرتە ڤیدیۆیی و وێنه‌ی كاتی سهركوتكردنمان بۆ بنێرن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له هاوڵاتیانی ئێران كرد گرته‌ی ڤیدیۆیی و وێنه‌ی كاتی سه‌ركوتكردن و به‌كارهێنانی توندوتیژی به‌رامبه‌ریان بۆ ئه‌مریكا ره‌وانه بكه‌ن، تا لە ڕێگەیەوە ئێران سزا بدەن.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە توینهری خۆی رایگه‌یاندوه '' ئەمریکا پێشێلکارییەکان ئاشکرا دەکات و سزای ئه‌نجامده‌رانیشی دەدات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و فارسی داواكاریه‌كه‌ی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی ئێران كردوه و پێی راگه‌یاندون كه ئه‌و وێنه و ڤرته ڤیدیۆیانه‌ی ده‌ینێرن، ده‌كرێنه به‌ڵگه بۆ سزادانی به‌رپرسانی ئێران كه خۆپیشانده‌رانیان سهركوتكردوه.
هه‌ینی رابردوو، به‌رپرسانی ئێران بڕیاریاندا نرخی به‌نزین به‌رزبكه‌نه‌وه له‌دوای بڕیارهكهشهوه خۆپیشاندان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئێران ده‌ستی پێكرد و چه‌ندین باره‌گا و بانك سوتێنران و به‌هۆی به‌كارهێنانی هێزیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه و به‌پێی ئامارێكی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی 106 كه‌س كوژراون.
PM:02:29:22/11/2019