"بەهۆی سەرکوتکردن و کوشتنی خۆپیشاندەران رژێمی ئێران سزا دەدەن"

بەهۆی سەركوتكردنی بەهێزی خۆپێشاندانەكانی ئێران كە لە ئەنجامی زیادكردنی نرخی سووتەمەنی سەری هەڵدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بەتوندی هێرشی كردە سەر سەرانی ئەو وڵاتەو ڕایگەیاند" لە سەپاندنی سزا بەسەر بەرپرسانی ئێران بەردەوام دەبن".

 

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتن وتی"رژێمی ئێران دەستی بەسەر ئینتەرنێتدا گرتووە، بەڵام ئەوان وێنە و ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکانیان لە رێگەی تێلیگرامەوە پێدەگات".

 

مایک پۆمپیۆ جەختیشیکردەوە: لە سەپاندنی سزا بەسەر بەرپرسانی ئێران بەردەوام دەبین كە بە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە كاتی خۆپێشاندانەكانی دوایی تۆمەتبارن.

 

دوای ئەوەی ئێران هێڵەکانی ئینتەرنێتی راگرت، مایک پۆمپەیۆ داوای لە هاوڵاتیانی ئێران کرد وێنە و ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکانیان بۆ بنێرن.

 
هەر بەهۆی راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێتەوە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەمریکا سزای بەسەر محەمەد جەواد ئازەری وەزیری پەیوەندییەکان و تەنکەنۆژیای زانیاریی ئێراندا سەپاند.



PM:11:02:26/11/2019