سوڵتانی عوممان کۆچی دواییکرد

سوڵتانی عوممان لە تەمەنی 76 ساڵی و دوای 50 ساڵ لە حوكمڕانی كۆچی دوایی كرد.

 

ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا دادگای شاهانەیی عوممان مردنی سوڵتان قابووسی ڕاگەیاند، بەپێی دەستووری وڵاتەکەش لە ماوەی سێ رۆژدا دەبێت جێنشین دیاریبکرێت. 

 

ناوبراو لە ساڵی 1940 لەدایكبووە و لە هیندستان خوێندوویەتی و ئەكادیمیای سەربازی تەواوكردووە و هیچ جێنشینێكیشی نییە و ژیانی هاوژینی پێكنەهێناوە و منداڵ و براشی نییە، بۆیە تاكو ئێستا ڕوون نییە كێ دەبێتە جێنشینی.

 

ئەو سوڵتانە لە ساڵی 1970 بە کودەتایەکی سپی دەسەڵاتی لە باوکی وەرگرتووە لەوکاتەی عوممان وڵاتێکی دابڕاو و هەژار بوو، بەڵام لەسەر دەستی سوڵتان قابووس بووە وڵاتێکی دەوڵەمەند و گەشتیاریی ئەوەش بە سوودوەرگرتن لە کەرتی نەوتی ئەو وڵاتە.

 


AM:09:34:11/01/2020