لە دوو روداوی هاتوچۆدا لهسنورى ناحیهى حاجیاوا، منداڵێک گیانی لەدەستداو دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی راپهڕین ڕایگهیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 12:00 ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا هایلۆکس (مەرزیە) منداڵێکی بەناوی ( ڕ . پ . آ ) تەمەن 1 ساڵ و شەش مانگ، دانیشتووی حاجیاوا گەڕەکی دابان شێلاو دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، دوای بەڕێکردنی بۆ نەخۆشخانە و توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، شۆفێرەکە ڕاگیرکراوە و دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی".
پۆلیسی ڕاپەڕین دەشڵێت" هەر لەناحیەی حاجیاوا دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ( توێتا/لاندگرزەر و پیک ٲب/ دێر ) خۆیان بەیەکدا کێشاو لە ئەنجامدا دوو کەس بریندار بوون کە لەناویاندا منداڵێک هەیە و برینەکەی سەختە، دەستیش گیراوە بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە".
وتیشی" دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو ڕووداوەکە بە ماددەکانی 23 و 24 لەیاسایی هاتووچۆ ڕێکخراوە، هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی هەردوو ڕووداوەکە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".