هاوپهیمانی نێودهوڵهتی راهێنانهكانی به هێزه عێراقییهكان ههڵپهسارد و هۆکارەکەشى بۆ مهترسیهكانی بڵاوبونەوەى كۆرۆنا دەگەڕێننەوە.
بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکی لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە رۆیتەرزی راگەیاندووە" بەھۆی مەترسیەکانی کۆرۆنا راھێنانەکانیان بە ھێزە عێراقیەکان راگرتووە".
هاوکات وەزارەتی بەرگری بەریتانیاش رایگەیاند" راھێنانەکانیان راگرتوون و بەشێک لە سەرباز و راھێنەرەکانیشیان گەڕاندوونەتەوە بەریتانیا".
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە چەند هەفتەی رابردوو، هێزەکانی هاوپەیمانان چەند جارێک لە لایەن میلیشیاکان، بۆردومانکراون.