کەرکوک.. تووشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ئەمشەو ٣٠ی ئایار تووش بوویەکی کۆرۆنا لە پارێزگای کەرکوک گیانی لەدەستدا.




لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی دا، سامان یابە، وتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، "ئێوارەی شەممە 30/5/2020، توشبوویەكی پەتای كۆرۆنا لە شاری كەركووك گیانی لە دەست دا".

 
لەکەرکوک كۆی توشبووانی پەتای كۆرۆنا ٧٩ كەس بووە، لە ناویاندا ٧ كەسیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و ٦٩ كەسیان چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە و بە حاڵەتی مردنەكەی ئەمرۆشەوە بوونە سێ حاڵەتی مردن".

 


AM:01:23:31/05/2020