گۆڕان ده‌نگه‌كانی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بڵاوده‌كاته‌وه
به‌پێی ژو‌وری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پاڵێوراوی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی 243867 ده‌نگه.
به‌گوێره‌ی فۆرمی (902)ی وه‌رگیراو له ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان. ژو‌وری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و ده‌نگانه‌ی بڵاویده‌كاته‌وه بۆ ئه‌نجو‌ومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ده‌ره‌نجامی (3224) وێستگه‌ی وه‌رگیراوه له كۆی (3256) وێستگه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت.
ژو‌وری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان ده‌ڵێ "هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له پارێزگای سلێمانیدا (243867) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، كه (231817) ده‌نگیان له ده‌نگدانی گشتیدایه‌و (12050) ده‌گیان له ده‌نگدانی تایبه‌تیدایه.
PM:03:08:19/05/2014