وێنە.. کاردینا سپی بە جیاواز دەردەکەوێت

کاردینا هێمن ناسراو بە کاردینا سپی کە بەهۆی کارە هونەریەکان و شۆخیەکەیەوە ناسراوە، چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە.


کاردینا سپی ئەمرۆ ١ی تەموز چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە کە بەتەواوی جیاواز دەردەکەوێت و لەماوەیەکی کەمدا دەبێتە مایەی سەرنجی هەوادارانی.


کاردینا هێمن، جگە لەشاعیری، ئه‌و خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌، نزیكه‌ی دوو ساڵە‌ ده‌ستی به‌ كاری ده‌رهێنانیش كردووه‌ و، كاری ده‌رهێنانی بۆ دوو كورته‌ فیلم كردووه‌، هاوكات ساڵی پار خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئافره‌تی وه‌رگرت.



کاردینا سپی له‌سه‌ر ناوه‌که‌ی له‌ کوێوه‌ هاتووه‌، ده‌ڵێت" كاردینا ناوی خۆمه‌، به‌ڵام دایكم نازناوی (سپی)ی بۆ هه‌ڵبژاردووم، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاردینا ناوی گوڵێكی سپییه‌ و زۆریش حه‌زم لێیه‌تی و یه‌كێكه‌ له‌و گوڵانه‌ی كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌م هه‌مه‌، دایكیشم بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و نازناوه‌ی بۆم هه‌ڵبژارد". 



ئەم خانمە ئەکتەر و دەرهێنەرە کە بە (كاردیناسپی) ناسراوە ساڵی 1991 له‌ شاری سلێمانی له‌ دایكبووه‌، ساڵانێكی زۆره‌ له‌ بواری نواندن و هونه‌ردا کار ده‌كات و هاوکات خوشکی هونەرمەندی گۆرانیبێژ (کریستاڵە).
 


PM:09:14:01/07/2020