ناوبژیوانێک گیان لە دەست دەدات


ناوبژیوانێکی نێودەوڵەتی عێراقی کە دانیشتووی شاری کەرکوکە، بەیانی ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا.
مەحمود نورەدین کە ناوبژیوانێکی نێودەوڵەتی عێراقی بووەو ئەندامی لیژنەی ناوبژیوانانی کوردستان بووە لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، ئەمڕۆ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
ئەم ناوبژیوانە وەکو کاربەڕێکەر لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق کاری کردووە، ئەمەش پاش هەڵوەشانەوەی یەکێتیەکە.
 


AM:11:31:12/07/2020