رادیۆی دەنگ رایدەگەیەنێت" لەکاتی ئامادەکردنی راپۆرتێک لەلایەن رۆژنامەنووسێکی دەزگاکەیانەوە لە بازاڕی کەلار، لەلایەن مەفرەزەیەکی ئاسایشەوە بۆ ماوەیەک دەستگیر کراوە".
لە راگەیاندنێکی رادیۆی دەنگدا کە دانەیەکی بۆ " سپی " نێردراوە هاتووە" ئه‌مڕۆ له‌كاتى ئاماده‌كردنى راپرسیه‌ك دا بۆ یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافی مرۆڤ له رادیۆی ده‌نگ، كارمه‌ندى رادیۆكه‌مان (رێناس ساڵح كه‌ریم) له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كى ئاسایشه‌وه له ناو بازاڕى كه‌لار بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و باج و ناسنامه‌ى كاركردنى خۆی پیشانى مه‌فره‌زه‌كه ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وان حساب بۆ ئه‌وانه ناكه‌ن و پێی ده‌ڵێن ده‌بێت له‌گه‌ڵیاندا بێت بۆ ئاسایشی كه‌لار به‌و پاساوه‌ى فه‌رمانى "كاك سه‌رداره" كه مه‌به‌ستیان له (سه‌ردار مه‌حموى مرالی)ى به‌ڕێوبه‌رى یاریده‌ده‌رێتى ئاسایشی كه‌لاره. مه‌فره‌زه‌كه به زۆر ئه‌و كارمه‌نده به‌ره‌و بنكه‌ى ئاسایش راپێچ ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌یه‌كیش ده‌ست به‌سه‌ر باج و مۆبایل و كه‌ره‌سته‌كانى دا ده‌گرن، پاشان له رێگادا رێگه‌ى ده‌ده‌ن بڕوات به‌و مه‌رجه‌ى رۆژى یه‌كشه‌مه ده‌بێت سه‌ردانیان بكاته‌وه".
هەروەها هاتووە "ئێمه له رادیۆی ده‌نگ سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م ره‌فتاره‌ى ئاسایش ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كه‌ماندا و به‌تایبه‌ت ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه و خودی به‌ڕێوبه‌ى ئاسایشی كه‌لار كه له بری ئه‌وه‌ى خۆیان یاسا جێبه‌جێ بكه‌ن، كه‌چى هه‌رخۆیان پێشێلی ده‌كه‌ن و مافی رۆژنامه‌وان كه به یاسا و ده‌ستور دیارییكراوه، ژێرپێ ده‌خه‌ن و بڕیار له‌وه ده‌ده‌ن رۆژنامه‌نوس چی بكات و چی نه‌كات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌ركی ئاسایش هه‌ندێك بواری دیارییكراوى وه‌كو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆره، كه‌چى مه‌فره‌زه‌كانیان خستوته ناوبازاڕ و كاریان بوه‌ته لێپێچینه‌وه له رۆژنامه‌نوسان!".
لە کۆتایی راگەیاندنەکەدا رادیۆی دەنگ دەڵێن "ئه‌م ره‌فتاره‌ى مه‌فره‌زه‌كه‌ى ئاسایش و به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ى ده‌بێت پێش هه‌ر كه‌سێك له‌لایه‌ن: پارله‌مان، حكومه‌تى هه‌رێم، ئاسایشی گشتی، ئیداره‌ى گه‌رمیان، ئاسایشی گه‌رمیان و قایمقامیه‌تى كه‌لاره‌وه لێپێچینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكرێت، چونكه كه‌سانێك كه رێز له كارى رۆژنامه‌وانى نه‌گرن و خه‌ریكی نمایشكردنى هێز و كارى دژ به مافی مرۆڤ بن، شایانى هیچ به‌رپرسیارێتیه‌ك نین".