بۆ هاوسەران.. پیاوان کەی حەز ئەنجامدانی سێکس دەکەن؟

بەپێی توێژینەوە زانستییەکان، پیاوان زۆربەی كات حەز بە ئەنجامدانی پەیوەندی سێکس لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا دەکەن، بەڵام بەتایبەتی لە بەیانیاندا.

لەدوای توێژینەوەیەکی زانست وەڵامێکی بۆ ئەمە هەیە، دەرکەوتووە ئاستی تستۆستیرۆن، هۆرمۆنی نێرینە، لە شەودا کۆ دەبێتەوە، هەر بۆیە لە بەیانیاندا توانایەکی زۆریان هەیە بە بەراورد بە کاتەکانی تر، هەروەها ئاستی Vasopressin بەرز دەبێتەوە لە ماوەی رۆژدا، ئەم هۆرمۆنە هەستێکی سۆزداری و هۆگری لە لای پیاو زیاد دەکات بەرامبەر بە هاوسەرەکەیان، ئەمەش وا لە پیاوان دەکات زۆرتر نزیك بنەوە لە ژنەکانیان و سەرنجیان راکێشن لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی رۆژدا.

توێژینەوەکان دەریانخستووە لە بەرامبەردا ژنان هەستەکانیان ناگۆڕنەوە! بە ئامانجی گەیشتنیان بە چێژوەرگرتن، پشوودان و ئامادەبوونی لەش بە تایبەتی لە ڕووی پاکی خەستەوە، بۆیە ئەنجامدانی ئەم کارەش ئەستەمە لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی رۆژدا و راستەوخۆ لە دوای هەستان لە خەو.

پیاوان بە توانایەکی سێکسی بەهێزەوە هەڵدەستن لە خەو، بەڵام هاوسەرەکانیان وانین، بۆیە هەندێک جار ئەم بابەتە دەبێتە هۆی درووستبوونی کێشە لە نێوان هاوسەرەکاندا.

سوود لە پەیجی رێبەری خێزانی وەرگیراوە..

 


PM:09:34:26/09/2020