ئەو خۆراکانەی لەکاتی توشبوون بە کۆرۆنا (کۆڤید 19 ) دەبێت بخورێن کامانەن



هەروەک دەزانیین خۆپاراستن باشترین چارەسەرە بۆ دوربوون لە نەخۆشیە پەتاییەکان بەتایبەت ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ئێستادا خەڵکێکی زۆر بەدەستییەوە دەناڵێنن  هۆکاری مردنی چەندەها کەس بووە. 
هەروەها خواردنی تەندروست و بونی ماددەی خۆراکی پێویست لەجەستەدا یارمەتی بەهێز بوونی بەرگری لەش دەدەن ئەمەش وادەکات ئەگەری توشبونت بەم ڤایرۆسە کەمتر بێت یاخود ئەوانەی توشبوون زوتر چاک ببنەوە هەربۆیە ڕێخراوە تەندروستییەکان  ڕێنمای دەدەن ئەوکەسانەی کە توش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە خۆیان لەچەند خواردنێک  بەدور بگرن، گرنگی بە هەندێک خواردنی تەندروست بدەن . ئەوانیش ....

ـ پێویستە خواردنی فرێش وەک میوەو سەوزەو بخورێت . هەروەها زیاتر گرنگی بەخواردنەکانی وەک  چەسەرەسات  بەرهەمە ئاژەڵییەکان وەک شیر ، هێڵکە، گۆشت ، ماسی بدرێت. 

ـ ڕۆژانە کەسی توش بوو دەبێت، سەوزە، میوە بخوات هەروەها   180 گرام دانەوێڵە بخوات ،  160  گرام گۆشت ۆ پاقلەمەنی بخوات.

ـ پێویستە خۆی لەخواردنی سوێر  و شیرین بەدور بگرێت.

ـ ڕۆژانە بڕێکی باش ئاو بخواتەوە چونکە ئاو یارمەتی گواستنەوەی ماددە خۆراکیەکان دەدات بۆ لەش.

ـ چەورییە سودبەخشەکان بخوات وەک ڕۆنی ، ماسی ، ئەڤەکادۆ، زەیتون، گوڵەبەڕۆژە.

ـ پێویستە زیاتر گۆشتی سپی بخوات وەک لەسور  وەک گۆشتی پەلەوەر ماسی.

ـ خۆی لەخواردنی دەرەوە بەدور بگرێت تاکو پێی دەکرێت خواردن لەماڵەوە ئامادە بکات.

ـ لەڕوی دەرونییەوە پێویستە گرنگییەکی باشی پێبدرێت چونکە ئەوکەسانەی لەڕوی دەرونیەوە توشی داڕوخان دەبن بەرگری لەشیان زیاتر دادەبەزێت ئەمەش وادەکات ئەم ڤایرۆسە زیاتر زاڵ ببێت بەسەریاندا.

 و: هە ـ ف

سەرچاوە emro.who


AM:10:13:12/10/2020