دواى ماوەیەک لە وەستانى گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان عێراق و تورکیا، بڕیارە لەمڕۆوە گەشتەکان دەستپێبکەنەوە.
دەسەڵاتی فرۆكەوانی شارستای عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەرچەندە بۆ ماوەیەكی زۆر گەشتە ئاسمانیەكان راگیرابوون، بەڵام لەمڕۆ پێنج شەممەوە گەشتەكانی نێوان عێراق و توركیا دەست پێدەكەنەوە، هه‌فتانه هه‌ردوولا حه‌وت گه‌شتی ئاسمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان هەردو وڵات، گەشتى فڕۆکەخانەکانى هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له ناوه‌راستی مانگی ئاداره‌وه بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق راگیرابوون.