رۆژنامەنووسێکی پارتی: پێشمەرگەیەکی دێرین ١٢ نامە بۆ بارزانی دەنێرێت تا بیبینێت، بەو ئاواتەشەوە سەری نایەوە

رۆژنامەنووسێکی پارتی لە نووسینێکدا دەڵێت" ماوەیەک لەمەوپێش پێشمەرگەیەکی ئەیلوول و گوڵان کۆچی دوایی کرد، هەفتەیەک پێش ئەوە تەلەفونی بۆ کردم و بەشایەتی هاوڕێیەکی نزیکی، گوتم چیت پێویستە و وەزعت چۆنە؟ گوتی دوانزدە نامەم ناردووە کاک مەسعود ببینم، بەڵام هەتا وەکو ئێستا وەڵامیان نەداومەتەوە! بەو ئاواتەوە ئەو پێشمەرگەیە سەری نایەوە."


لە نووسینێکدا بەناونیشانی " نوکتەکانی شاخ " رۆژنامەنووس کاوە ئەمین نووسیویەتی دەڵێت" لەمەیاندا لە ناوپارتیدا هێجگار زۆرن، مەبەستم ماستاوچیەکانە، مەبەستم راوێژکارەکانە کە بەشێکیان لە دووروویی و ساختەچێتیدا کەسیان ناگاتێ، هەتاوەکو کەسێکی دڵسۆزی پارتی دەبەنە لای کاک مەسعود، دەکەسی کۆنە بەعسی دەبەن، ماوەیەک لەمەوپێش پێشمەرگەیەکی ئەیلوول و گوڵان کۆچی دوایی کرد، هەفتەیەک پێش ئەوە تەلەفونی بۆ کردم و بەشایەتی هاوڕێیەکی نزیکی، گوتم چیت پێویستە و وەزعت چۆنە؟ گوتی دوانزدە نامەم ناردووە کاک مەسعود ببینم بەڵام هەتاوەکو ئێستا وەڵامیان نەداومەتەوە! بەو ئاواتەوە سەری نایەوە".


دەقی نووسینەکەی کاوە ئەمین

 
نوکتەکانی شاخ..
 

کادر و بەرپرسانی یەکێتی، کەوتوونەتە خۆیان و مێژووی یەکێتی کە بەشێکە لە مێژووی کورد دەنووسنەوە، باش و خراپ ئەوە هەڵسەنگاندنی تایبەتی دەوێت، بەڵام بەراستی جێگای دەستخۆشییە. لەم رووەوە پارتی زۆر هەژار و داماوە، دووسێ کەسی لێ دەرچێت کەسیان دەستی بۆ قەڵەم نەبردووە بیرەوەرەیەکانی بنووسێتەوە، بەراستی جێگای سەرسوڕمانە! ئاخر مەعقول چییە؟


نوکتەکانی شاخ کتیبێکی دیکەیە کە نوکەتەکانی پێشمەرگەکانی یەکێتی تێدا تۆمار کراوە، لەمەشا پارتی  هەر کۆڵەوارە دەنا خۆ تەنیا نوکتەکانی شەهید عوسمانی قادر منەوەر و حەسەنی شیرین و عەباسی ئەبوشوراب بنوسرانەیەوە، یەک دوو جەڵدی گەورەی لێ دەردەچوو. 


بۆ نموونە، ئەم نوکتەیەی کاک بارزان زۆر جێگای تێرامان و وردبوونەوەیە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە هەرکەس بیخوێنێتەوە بزە دەکەوێتە سەر لێوەکانی، دیارە لەمەیاندا لە ناوپارتیدا هێجگار زۆرن، مەبەستم ماستاوچیەکانە، مەبەستم راوێژکارەکانە کە بەشێکیان لە دووروویی و ساختەچێتیدا کەسیان ناگاتێ، هەتاوەکو کەسێکی دڵسۆزی پارتی دەبەنە لای کاک مەسعود، دەکەسی کۆنە بەعسی دەبەن، ماوەیەک لەمەوپێش پێشمەرگەیەکی ئەیلوول و گوڵان کۆچی دوایی کرد، هەفتەیەک پێش ئەوە تەلەفونی بۆ کردم و بەشایەتی هاوڕێیەکی نزیکی، گوتم چیت پێویستە و وەزعت چۆنە؟ گوتی دوانزدە نامەم ناردووە کاک مەسعود ببینم بەڵام هەتاوەکو ئێستا وەڵامیان نەداومەتەوە! بەو ئاواتەوە سەری نایەوە.


 فەرمون بۆ قسەکەی کاک بارزان:
🔸بەرزانی‌ قالەی‌ خەڵوز پێشمەرگەی‌ ناوەندی‌ كۆمەڵە لەسەر پەیچی‌ تایبەتی‌ خۆی‌ نوسیویەتی‌: خۆزگە تەمەن وەك پارەی‌ مۆبایل بووایە تا نیوەی‌ تەمەنی‌ خۆمم بۆ مام جەلال بناردایە، سەنتەر وەڵامی دەداتەوە، ببورە باڵانسەكەت بەشی‌ ئەم ماستاوە ناكات.
سەرچاوەی نوکتەکە، دیواری چاپخانەی کارۆ.




PM:06:07:23/10/2020