نوێترین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا

ژمارەی ئەوانەی بەهۆی بومەلەرزەکەی ئیزمیر گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتە ٨٠٤ کەس.

 

بەپێی دوایین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەكەی دوێنێی ئیزمیر كە لەلایەن سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا خراوەتەڕوو، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە لە شارۆچکەی سەفەریهیساری ئیزمیر تا  ئێستا ٢٤ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە، بەگشتی ٨٠٤ کەس بریندارن.

 

ئەوەش هاتووە، دوای بوومەلەرزەکەی سەفەریھیسار ٣١ پاش لەرزەی دیکە روویانداوە کە ٤ یان لە سەروو ٤ پلەوە بوون و کۆی گشتی ٣٤١ لەرینەوە روویداوە.

 

دوێنێ هەینی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی بەهێز به‌ گوڕی ٦٠٦ پله‌ی رێخته‌ر لە سنورە ئاوییەكانی شاری ئیزمیری توركیا ڕوویدا، قوڵی بومەلەرزەکە ١٦.٥٤ کیلۆمەتر بووە و لە ئیستانبوڵ و چەند پارێزگایەكی دیكەی توركیا هەستیپێكراوە. 



AM:10:06:31/10/2020