رۆژنامەنووسان داوای ئازادکردنی دوو رۆژنامەنووسی دەستگیرکراو لە هێزە ئەمنییەکان دەکەن

لە راگەیاندنێکدا رۆژنامەنووسان لە سلێمانی داوای ئازادکردنی هەردوو رۆژنامەنووس، کارزان تاریق و گۆران محەمەد دەکەن کە دوێنێ لە خۆپیشاندانەکەی سلێمانی دەستگیرکران.

 

 
رۆژنامەنووسانی سلێمانی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەبەردەم بینای سەندیکای رۆژنامەنووسان لە راگەیاندنێکدا کە پاڵپشتی زۆرینەی رۆژنامەنووسانی سلێمانی بەتایبەتی ئەو رۆژنامەنووسانەیان لە پشتبوو کە رۆژنامەنووسی مەیدانین و رووماڵی رۆژانەی رووداوەکان دەکەن، داوا لە لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی دەکەن ئەو دوو رۆژنامەنووسە ئازاد بکەن و دەڵێن " ئێمە وەک ڕۆژنامەنووسانی شارەکە و دوور لە هەر بیروڕا و ئایدیایەک و بەلەرچاو گرتنی دۆخی ئێستای کوردستان و مافەکانی مرۆڤ لە هەرێم، ئاگادارین لە کاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی بەشێک لە چالاکوانان و پەرلەمانتاران و هاوڵاتیان و دواجار ڕۆژنامەنووسان لەلایەن ئەو هێزانەی لەوێ بوون دەستگیر کراون، سەرەڕای ئازادکردنی زۆربەی ئەو کەسانەی گیرابوون تا ئێستا ڕۆژنامەنووس کارزان تاریق گۆران محەمەد دەستبەسەرن و لەدوای هەوڵێکی زۆر لەلایەن هاوڕێ و خزم و کەسەکانییەوە تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە و نازانرێت لەکوێن".

 

 
لەو چالاکییە رۆژنامەوانییەدا کە لەگەڕەکی بەختیاری سلێمانی لەبەردەم بینای سەندیکادا سازکرا، وتاری سەندیکای رۆژنامەنووسان و سەنتەری میترۆش خوێندرانەوە.


دەقی راگەیاندنەکەی رۆژنامەنووسان..  


بەڕێزان ئەم کاتەتان باش....

 
بەڕێزان ، لیژنەی باڵای ئەمنی لە سلێمانی،  سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی ڕۆژنامەنووسان، ئێمە وەک ڕۆژنامەنووسانی شارەکە و دوور لە هەر بیروڕا و ئایدیایەک و بەلەرچاو گرتنی دۆخی ئێستای کوردستان و مافەکانی مرۆڤ لە هەرێم، ئاگادارین لە کاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی بەشێک لە چالاکوانان و پەرلەمانتاران و هاوڵاتیان و دواجار ڕۆژنامەنووسان لەلایەن ئەو هێزانەی لەوێ بوون دەستگیر کراون، سەرەڕای ئازادکردنی زۆربەی ئەو کەسانەی گیرابوون تا ئێستا ڕۆژنامەنووس کارزان تاریق گۆران محەمەد دەستبەسەرن و لەدوای هەوڵێکی زۆر لەلایەن هاوڕێ و خزم و کەسەکانییەوە تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە و نازانرێت لەکوێن... 

 
ئەمە لەکاتێکدا کارزان  و گۆران ناسنامەی رۆژنامەوانی و باجی کارکردنی کەناڵەکانیانی پێبوە و تەنها بە مۆبایلەکەنیان ویستویانە وەکو رۆژنامەونوسێک روماڵی خۆپیشاندانەکان بکەن.


سەرەڕای بوونی یاساکارپێکراوەکانی هەرێم بۆ ڕۆژنامەنووسان و پێچەوانەی یاساکەزیاتر لە ٢٤ کاتژمێر تێپەڕیوە بەسەر دەستگیرکردنیاندا و کارزان تاریق و گۆران محەممەدی هاوڕێمان هەمان حسابی ئەو کەسانەیان بۆ کراوە کە لەخۆپیشاندانەکان وەکو خۆپیشاندەر دەستگیرکراون و هیچ جیاکارییەکیان بۆ نەکراوە وەکو رۆژنامەنووس و دەستبەسەرن و تا ئێستاش نازانین لە کوێن و دۆخیان چۆنە.


ئێمە وەکو رۆژنامەوانان و پەیامنێرانی سلێمانی، لێرەوە داوا لە سەرجەم دەزگا پەیوەندیدارەکان و پارێزگاری سلێمانی دەکەین، بەزوترین کات کارزان تاریق و گۆران محەممەد ئازاد بکەن، چونکە ئەوان بەئەرکی میدیایی خۆیات هەستاون و بەپێی یاسا ئەوش تاوان نیە تاکوو لەسەری دەستگیر بکرێن.

 
جارێکی دیکە داوا لە لیژنەی ئەمنی و پارێزگاری سلێمانی بە تایبەت دەکەین بە ئەرکی خۆیان هەستن و کەسوکاری گیراوەکان لەچارەنووسیان ئاگاداربکەنەوە و ئازاد بکرێن و بوەستن لە ئازاردانی رۆژنامەنوسانیش لەکاتی روماڵکردنی ئاڵۆزییەکانی و ئەو یاسانا جێبەجی بکەن کە پەرلەمانی کوردستان و سەرجەم پەرلەمانەکانی جیهان بۆ پاراستنی رۆژنامەنوسان دەریانکردوە تاوەکو رویی هەرێمەکەمان و شارەکەمان لەسەر ئاستی جیهاندا لەوەی ئێستا هەیە ناشرینتر نەبێت و چیدیەکە نەبێت بە هەریمێک بۆ خراپی دۆخی ئازادی کاری رۆژنامەوانی.


ژمارەیەک لە رۆژنامەوانان و پەیامنێرانی سلێمانی 
١٢ی ١٢ی ٢٠٢٠

 


PM:06:28:12/12/2020