لەسەر نووسینێکی رەخنەیی لەبارەی تەندروستی چەمچەماڵەوە رۆژنامەنووسێک دەستگیر دەکرێت

لە چەمچەماڵ ئەمشەو شەممە لەکاتی نانخواردندا پۆلیس، شانۆکار و رۆژنامەنووس، هەڵوێست نەرمیان لەسەر نووسینی پۆستێک لە فەیسبووک دەستگیر دەکات. 

 

رەڤین نەریمان، برای دەستگیرکراوە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ( سپی ) رایگەیاند" هەڵوێستی برام لە مانگی تەموزدا شەوێک بەهۆی نەخۆشی هاوسەرەکەیەوە سەردانی نەخۆشخانە دەکات و لەگەڵ کۆمەڵێک کەمکوڕیدا رووبەڕوو دەبێتەوە، لەرووی چارەسەرو نەبوونی پزیشک و کارمەندی پێویستە، دواتر باتێکی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی لەسەر ئەو کەمووکوڕیانە، بەبێ ناوهێنانی کەس بڵاوکردۆتەوە".

 

لە درێژەی قسەکانیدا، رەڤین نەریمان دەڵێت " بۆ بەیانییەکەی بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ کە دەیناسم تەلەفونی بۆ کردم و هێرشێ زۆری کردە سەر براکەم، ئەمشەویش هەر لەسەر داوای د. فەرهاد محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ دەستگیرکراوە".

 

برای دەستگیرکراوە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هەڵوێستی برای مامۆستایەو شانۆکارەو پاڵپشتی سەندیکای رۆژنامەنووسانیشی هەیە، هەق نەبوو کە پۆلیس لەکاتی نانخواردندا بەم شەوە هەڵکوتنە سەر ماڵەکەی و دەستگیری بکەن، ئەو هەر کاتێک ئاگادار بکرایەتەوە خۆی سەردانی بنکەی پۆلیسی دەکرد".

 

هەروەها وتیشی " ئەوان داوای یاسایی لەسەر بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ تۆمار دەکەن کە لەو تەلەفونەدا کە لەسەر براکەی بۆی کردووە، هێرشی زۆر ناڕەوای کردۆتە سەر براکەی".

 


PM:09:08:26/12/2020